وەهمی میدیایی!
لە دنیای مەجازی و راگەیاندنی رەهاو ئالۆزی کۆردی، کە هەموو شتێکی جیددی تێیدا بە ئاسانی و بە خێرایی، دەتوانێت ببێتە گاڵتەجارو بیانوویوک بۆ خاڵی کردنەوەی گرێ دەروونییەکان، کەم نین ئەو کەسانەی بە حوکمی ئەوەی جاروبار لە سەر کاناڵە تەلەفیزیۆنییەکان بە فارسییەکانیشەوە، دەردەکەون و لە ئاکامدا، بە جێگەی پەروەرەدە بوونی کادرگەلی لێهاتووی سەربەخۆی راگەیاندنی کە ئەرکی تەنیاو تەنیا، گواستنەوەی زانیاری بێت و شرۆڤە !!! ی، کۆمەڵێک رواڵەت، وەهمی ژورنالیسمی لیبراڵی فەیس بووکی و میدیایی، وەها لێی داون، کە پێیانوایە بوونەتە فەیلەسووفی تاقانەی زەمانەی خۆیان. ئەم وەهمە میدیاییە وای کردووە کە پێیان وایە بە ئاسانی دەبێت کۆتایی قۆناغێکی مێژوویی و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ روو بە خەڵکی نە تەنیا کوردستان، بەڵکوو هەموو ئێران رابگەیەنن! ئەم تیپە ژورنالیستە فەیس بووکییە، لە هەر کات و سات و هەر پرسێکی تایبەت و جیاوازدا، پسپۆڕی ئەو بوارەن و خۆیان بە عەقلی کوللی ئە وپانتایە دەناسێنن. ئەوان بەردەوام سەرقاڵی نەسێحەت !!! ی هەموومانن بە لایەنە !!! یەکانیشەوە. ئەوان تینووی هەڵماسینێکی وه‌های میدیایین کە لە پێناوی ئەم حەزو مەیلە دەروونییەدا، ئامادەن داری هەڕاج لە زۆرێک لەو بەهایەنە بدەن کە دەسکەوت و بەرهەمی مێژووی بەرەنگارییە لەم وڵاتەو مڵکی هیچ کەس و لایەنێکی تایبەت نییە.

گۆمان لەوەدا نییە کە میدیا، هەژموونی تایبەت بە خۆی لە کۆمەڵگا دروست دەکات و دەست پێراگەیشتن ، مافی هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵ !!! ەیە. ئەگەرچی ئەم بەشە لە دەسەڵات وەک باقی بوراەکانی دیکە، لە ناعادڵانەترین شێوازی خۆی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. بە جۆرێک کە ئێستا دۆلارە نەوتییەکان لەم رێگەوە، هەوڵی مۆنۆپۆل !!! ی نەتەنیا پانتای سیاسەت و بیروڕای گشتی، بەڵکوو بە تەمای موسادەرە !!! ی مێژووی تەنانەت خۆرهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی دیکەیە. لەم نێوەدا کارگێرانی وەهم لێدراوی میدیایی، بوونەتە بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی خۆراک و پڕوپاگەندەی ئەم بوارە. بێ گومان دەبێت بە رەخنەی واقیعی و هەوڵێکی عەقڵانی بە !!! رسیارانەی هۆگرانی راستەقینەی بەرژەوندییەکانی کۆمەڵگا، هەموو تان و پۆی وەهمی میدیایی ژورنالیسمی درۆیین و ترسەنۆکی فەیس بووکی خەسارناسی بکرێت.